پرۆسه‌ی ده‌نگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردن له‌ توركیا ده‌ستیپێكردوه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بریاره‌ له‌ ٢٨ی ئه‌م مانگه‌ گەڕی دووەمی دەنگدانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بەڕێوەدەچێت و دوای گه‌ڕی یه‌كه‌میش، سینان ئۆغان پشتیوانی خۆی بۆ ئەردۆغان راگه‌یاند، ئه‌مڕۆش ده‌نگه‌كانی گه‌ڕی دووه‌می ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌یشته‌وه‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت.

دوای نزیکەی هەفتەیەک لە دەسپێکردنەوەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی تورکیا بۆ هاوڵاتیان دەرەوەی وڵات، دەنگدان کۆتایی هات و دەنگەکان رێگەی فڕۆکەوە دەنگەکان هێندرانەوە بۆ ئەنقەرە، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆش پڕۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکردووە.

رۆژی ١٤ی ئایار گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمان لە تورکیا بەڕێوەچوو، بەڵام بەهۆی بەدەستنەهێنانی دەنگی پێویست، هیچ کام لە کاندیدەکان نەیانتوانی سەربکەون و هەڵبژرادن کەوتە گەڕی دووەم.

رکابەری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە نێوان چوار کاندید بوون کە ئەوانیش، رەجەب تەیب ئەردۆغان و کەمال کلیچدار ئۆغڵۆ و سینان ئۆغان و موحەڕەم ئینجە بوون و دەنگەکان بەم شێوەیە بوون، ئەردۆغان ٤٩.٥٢٪ و کلیچدارئۆغلۆ ٤٤.٨٨٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا و سینان ئۆغان ٥.١٧٪ و ئینجەش ٠.٤٣٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێنا.


PM:05:43:26/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1248 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت