كه‌شناسی‌ هه‌رێم: سه‌ره‌ڕای‌ خۆڵبارین، له‌هه‌ندێك ناوچه‌ باران و هه‌وره‌تریشقه‌ش ده‌بێت


وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌رێم‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک، لەناوچە شاخاوییەکان بارانێکی کەم دەبارێت هەندێک کات هەورە تریشقەش دەبێت.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌مڕۆ هه‌ینی‌ 26ی‌ ئایار ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەش، لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەت ناوچە سنوورییەکان باران بارینێکی کەم دەبارێت هەندێک کات هەورە تریشقەش دەبێت".

كه‌شناسی‌ ده‌ڵێت: "پله‌كانی‌ گه‌رما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی‌ دوێنێ. خێرایی با  10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و هه‌ندێك جار چالاكتر ده‌بێت و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ 27- 5- 2023 ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان".

روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پله‌كانی‌ گه‌رما له‌ زۆربەی ناوچەکان نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی‌ ئەمڕۆ بەڵام لە هەندێک شوێن بە نزیکەی 1 پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی‌ ئەمڕۆ. خێرایی با  10 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".



AM:10:34:26/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 2404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت