مووچەی مامۆستایانی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان دەگوازرێتەوە سەر بەغدا


وێستگه‌نیوزـ

ئەو مامۆستایانەی لەسەر راژەی حکومەتی هەرێم دامەزراون و لە ناوچەکانی ماددەی 140ن، راژەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەر حکومەتی عێراقی.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئایاری 2023، ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ماددەیەکی لە پڕۆژە یاسای بودجە تێپەڕاندووە کە تیایدا راژەی مامۆستایانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کە لە ناوچەکانی ماددەی 140دا دەوام دەکەن دەگەڕێنێتەوە بۆ سەر حکومەتی ناوەندی.

وتیشی: "لە ئێستادا قۆناغی یەکەمی بڕیوە و لە لیژنەی دارایی پەرلەمان تێپەڕیوە و ئەوەی دەمێنێتەوە پەرلەمانە"، دەشڵێت، "لەکاتی گەیشتنی بودجە هەوڵ دەدەین تێی بپەڕێنین و جێبەجێ بکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەوڵە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەتە و وەک نەوەی نوێ هەموو کارێک دەکەن بۆ ئەوەی لە پەرلەمانیش تێپەڕێندرێت.


PM:02:05:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت