لە ئەفغانستان حەوت کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

‌دیمەنێکی دروستبوونی لافاو لە ئەفغانستان. وێنە: گێتی

وێستگه‌نیوزـ

بەهۆی دروستبوونی لافاو لە پارێزگای گۆر لە رۆژئاوای ئەفغانستان، حەوت کەس گیانیان لەدەستدا.


عەبدولواحید حاماس، وتەبێژی پارێزگای گۆر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو لە شارۆچکەکانی ناوەند و پاسباندی پارێزگای گۆر روویداوە.

عەبدولواحید حاماس، باسی لەوەکرد، حەوت کەس بەهۆی لافاوەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و چەندین ماڵ و دوکان ژێرئاو کەوتوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لافاو لە پارێزگای مەیدان وارداک 30 خانووی تێکداوە و 200 دۆنم زەوی کشتوکاڵی کەوتووەتە ژێرئاو.

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی ئاو و وزەی ئەفغانستان بڵاویکردەوە، بەهۆی ئەو بارانه‌ بەخوڕەی لە ماوەکانی رابردوودا باریوە رووبارەکان سەرڕێژبوون و بوونەتە هۆکاری درووستبوونی لافاو. ئەگەری بەردەوامبوونی مەترسیی لافاوی راگەیاند.


AM:09:51:25/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت