بەسرە.. تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر کران


وێستگەنیوز_

دەزگای هەواڵگری عێراق دەڵێت، لەپاش هەوڵێکی "بێشوومار"، هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێکی گەورەی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بە قاچاغبردنی پاکستانییەکان لە پارێزگای بەسرە رادەگەیەنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی ئایاری 2023، دەزگای هەواڵگری عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "مەفرەزەکانیان توانیان گەورەترین تۆڕی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و قاچاغ، کە خەڵکی پاکستانن لە سنوورەکانەوە هەڵبوەشێننەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی نەچنە ناو عێراقەوە لەپارێزگای بەسرە".

ئەوەشی ئاشکراکردووە، "ئۆپەراسیۆنەکە بە هاوبەشی لەگەڵ هەواڵگریی فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان ئەنجامدراوە، کە تیایدا هەڵیانکوتایە سەر شوێنە نهێنییەکانی داڵدەدانی ئەو تۆڕە و تەنها لە پارێزگای بەسرە پێنج شوێنی ئەو قاچاغ چیانەیان ئاشکراکردووە و توانیویانە 37 کەس دەستگیر بکەن".


AM:09:36:24/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت