موقته‌دا سه‌در: شه‌ڕی سیاسی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران گۆڕاوه بۆ شه‌ڕێكی ئایدۆلۆژی
وێستگه نیوز-
رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در پێیوایه شه‌ڕی سیاسی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران گۆڕاوه بۆ شه‌ڕێكی ئایدۆلۆژی و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "هه‌ركه‌سێك بڵێت كه من ئیمامی مه‌هدیم، دوژمنی خودایه، دوژمنی بنه‌ماڵه‌ی سه‌دره".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در بە ئۆمبێلە میتسوبیشییەکەی باوکی لەگەڵ برازاکەی چووە سەر مەزاری باوکی و دوای هەندێک نزا و پاڕانەوە، وتی: "هەموو ئەوانەی بانگەوازی ئەوە دەکەن کە من ئیمام مەهدییم، دووژمنی خودا و خێزانی سەدر و دووژمنی منن بەتایبەتی".
وتیشی: "هەموو ئەوانەی کە ئەو گومانەیان لەسەر من هەیە، خەجاڵیەتیان کردووم کە پەیوەندییان لەگەڵ ئەو کەسانە نەپچڕاندووە من لێیان بێ بەریم. خودای گەورە کەسانی لە خواترسی خۆش دەوێت؛ تەوبەکردن بۆ ئەو کەسانە نییە کە بە درۆ بانگەواز دەکەن".
موقته‌دا سه‌در داواشی له لایه‌نگران و شوێنكه‌وتووانی كرد كه "ڕوی حزبی ئیسڵاح و چاكسازیخوازان مه‌شێوێنن".
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "شه‌ڕی سیاسی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران گۆڕاوه بۆ شه‌ڕێكی ئایدۆلۆژی، ئەمە نەریتی گەندەڵکار و درۆزنەکانە کە دەستی دەرەکیان لە پشتە".
زیاتر له حه‌وت مانگه موقته‌دا سه‌در له سیاسه‌ت كشاوه‌ته‌وه و ته‌واوی ئه‌و 75 په‌رله‌مانتاره‌شی كشانده‌وه كه له هه‌ڵبژاردنی رابردوی په‌رله‌مانی عێراق ناردنیه په‌رله‌مان، ئێستا ره‌وته‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كات كه بڕیاره مانگی 10ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.
محەمەد سادق سەدر، باوکی موقتەدا سەدر لە 23ی ئاداری 1943 لە ناوچەی کازمییەی بەغدا لە خێزانێکی ئایینپەرەوەر لەدایکبووە، لە 19ی مانگی شوباتی ساڵی 1999 لەنەجەف لەلایەن لەلایەن دەسەڵاتی بەعس کوژرا.
PM:11:35:23/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 648
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت