یەکەم کاروانی حاجیانی ئەمساڵ گەیشتنە سعوودیە


وێستگەنیوز_

وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە رایگەیاند، یەکەمین کاروانی حاجیان گەیشتونەتە سعودیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 22ـی ئایاری 2023، وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، یەکەم کاروانی حاجیان بۆ وەرزی حەجی ساڵی 1444ـی هیجری گەیشتونەتە سعودیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەمین کاروانی حاجیان لە وڵاتی بەنگلادیشەوە گەیشتونەتە سعوودیە.

پێشتریش دەستەی حەج و عەمرەی عێڕاق رایگەیاندبوو، لەمساڵدا 34 هەزار کەس فەرزی حەج ئەنجام دەدەن لە کاتێکدا داوایان لە وەزارەتی حەج و عەمرەی سعوودیە کردبوو کە پشکی حاجیانی عێراق زیاتر بکرێت بەڵام داواکەیان رەتکرابووەوە.


PM:04:20:22/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو