ئه‌مڕۆ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز-
له‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ست‌ به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه‌ و بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچه‌ی‌ ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی‌ تر دابه‌ش بكرێت.


به‌پێی‌ ئه‌و خشته‌یه‌ی‌ سه‌ره‌تای‌ ئه‌م مانگه‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووری‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ ده‌كرێته‌وه‌.

به‌پێی‌ خشته‌كه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی‌ ئایاری‌ 2023 مووچه‌ی‌ مانگی‌ نیسان (4)ی‌ هێزی‌ زێڕه‌ڤانی‌ و فه‌رمانده‌ی به‌رگری‌ فریاكه‌وتن، كاروباری‌ شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، كه‌سوكاری‌ شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانه‌ سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.

بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ‌ دووشه‌ممه‌ 22ی‌ ئایار مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ و ئه‌نجومه‌ن و ده‌زگای‌ ئاسایش دابه‌ش بكرێت و رۆژانی‌ داهاتووش دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.


AM:09:00:21/05/2023




ئه‌م بابه‌ته 6940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت