ڤاگنه‌ر كۆنترۆڵكردنی شاری باخموتی راگه‌یاند
وێستگه نیوز-
دامه‌زرێنه‌ری گروپی چه‌كداری ڤاگنه‌ر كۆنترۆڵكردنی ته‌واوه‌تی شاری باخموتی ئۆكرانیای راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا شاره‌كه راده‌ستی سوپای روسیا ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه یه‌ڤگێنی پریگۆژین دامه‌زرێنه‌ری گروپی چه‌كداری ڤاگنه‌ر و هاوپه‌یمانی نزیكی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا وتی: "له ده‌وروبه‌ری نیوه‌ڕۆی 20ی ئایار و دوای 244 رۆژ جه‌نگ، ده‌ست به‌سه‌ر دواناوچهی ئارتوموفسك (با‌خموت)دا گیرا و به‌ته‌واوی كۆنترۆڵ كرا".
یه‌ڤگێنی پریگۆژین سوپاسگوزاری تایبه‌تی بۆ ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا و هه‌ردوو جه‌نه‌راڵ سیرغی سوروفیكین ومیخائیل میزینتسیف ده‌ربڕی كه له كاتی جه‌نگه‌دا پشتیوانی ته‌واوی چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر بوون.
وتیشی: "له رۆژی 25ی ئایاره‌وه ڤاگنه‌ر یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی لهباخموت ده‌كێشێته‌وه و شاره‌كه راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای روسیا ده‌كه‌ن".
له به‌رانبه‌ردا، سێرهی چێرێڤاتی، وته‌بێژی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئۆكرانیا هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه، هێشتا شه‌ڕ له باخمووت به‌رده‌وامه و هێزه‌كانیان ئه‌و شاره‌یان چۆڵنه‌كردووه.
له‌لایه‌ن خۆشییه‌وه غانا مالیار جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا رایگه‌یاند، دۆخی با‌خموت خراپه، هێشتا سه‌ربازانیان كۆنترۆڵی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی با‌خموت ده‌كه‌ن، له‌وانه ناوچه پیشه‌سازییه‌كان.
گروپی چه‌كداری ڤاگنەر، یەکەیەکی سەربازیی سەربەخۆی روسییە و بەگرێبەست شەڕ بۆ حکومەتی روسیا دەکەن له ناوچه جیاجیاكانی جیهان.
له 24ی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی روسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.
PM:05:33:20/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 1456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت