بەھۆی ھەورەبروسکەوە زیاتر لە 400 دۆنم دانەوێڵەی جوتیاران لەسنوری ئامرلی و خورماتوو دەسوتێت


وێستگەنیوز_

لەماوەی سێ رۆژدا بەھۆی ھەورەبروسکەوە، سەدان دۆنم دەغڵودانی جوتیارانی سنوری قەزاکانی خورماتوو و ئامرلی و ناحیەی سلێمان بەگ سوتاوە.

بەرەبەیانی ئەمرۆ لە سنوری قەزای ئامرلی و گوندی قەرەناز و ناوچەی زەرگە بەھۆی ھەورە بروسکەوە، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیاران کەوتووەتەوە، رۆژی ھەینیش  لە گوندەکانی زەنجەلی و عەبود، بەھەمان شێوە دەغڵودانی جوتیاران سووتاوە.

بەپێی زانیارییە میدیاییەکان، بەھۆی ھاتنی شەپۆلێکی باران بارین و دروستبوونی ھەورە بروسکە، رۆژی پێنج شەممەی رابردووش، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی سنگور کەوتووەتەوە.

هاوکات، بە پێی خەمڵاندنەکانی بەرگری شارستانی خورماتوو لە ماوەی سێ رۆژدا 400 بۆ 500 دۆنم دەغڵ و دانی جوتیاران سوتاوە و ھۆکاری کەوتنەوەی سەرجەم ئاگرەکانیش ھەورە بروسکە بووە.

بەشێک لەو جوتیارانیش نیگەرانن لە دواکەوتنی دروێنەی دانەوێڵەکانیان و دەڵێن، ھێزە ئەمنییەکان رێگەنادەن بە شەو دروێنە بکەن.


PM:03:08:20/05/2023


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت