منداڵێك به یه‌ك چاوه‌وه له‌دایك بوو
وێستگه نیوزـ
ئەمڕۆ هەینی له پارێزگای زیقار له باشوری عێراق، لهدایكبونێكی سه‌یر روویدا و له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و پارێزگایه منداڵێك له‌دایكبوو كه یه‌ك چاوی هه‌یه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی زیقار به سایتی سۆمه‌ریه نیوز-ی راگه‌یاند: ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له پارێزگاكه‌یان و له نه‌خۆشخانه‌ی ره‌فاعی منداڵێك به یه‌ك چاوه‌وه له‌دایك بێت.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاندوه كه ئه‌مه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه و منداڵه‌كه‌ش دوای له‌دایكبونی گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌پێی سه‌رچاوه پزیشكییه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی ناوبراو، منداڵه‌كه كچ بووه‌و راسته‌وخۆ دای له‌دایكبونی گیانی له‌ده‌ستداوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بچڕانی ئه‌و خۆراكه‌ی كه له سكی دایكییه‌وه وه‌ری ده‌گرت.
هاوكات دكتۆر سامر یاسر، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه وتویه‌تی: چه‌ند هۆكارێك بۆ ئه‌و شێواویه هه‌ن له منداڵه‌كه‌دا دروست بووه و یه‌ك چاوی هه‌بووه، یه‌كێك له‌و هۆكارانه بوونی میكرۆبه له منداڵدانی دایك له‌كاتی دووگیانی، یان ئەوەی خوێنی دایك و باوكه‌كه بۆ یەکتر نابن ناگونجێن.
PM:10:59:12/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 11984
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت