دوو گه‌نج له‌ حاجیاوا یه‌كه‌مین فه‌رهه‌نگی ئه‌لیكترۆنی زمانی چینی – كوردی-یان دروست كرد


وێستگه‌ نیوز-
(به‌همه‌ن مه‌حمود و ڕابه‌ر حسێن) كه‌ دوو گه‌نجی دانیشتووی  قه‌زای حاجیاوای‌ سنووری‌ ئیداره‌ی‌ راپه‌ڕینن، هه‌ڵساون به‌ دروستكردنی یه‌كه‌مین فه‌رهه‌نگی ئه‌لیكترۆنی زمانی چینی - كوردی.

به‌همه‌ن خوێندكاری قۆناغی چواره‌می به‌شی زمانی چینی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینه‌، ڕابه‌ر-یش خوێندكاری قۆناغی سێیه‌می به‌شی زانستی كۆمپیوته‌ری زانكۆی زاخۆیه‌.

 فه‌رهه‌نگه‌كه‌ جگه‌ له‌ وشه‌كان له‌ چه‌ند به‌شێكی تر پێكدێت، له‌وانه‌ به‌شی پرسیار و به‌شی ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕسته‌ كه‌ فێرخوازان به‌ به‌كارهێنانی تاقیكردنه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن.

 فه‌رهه‌نگه‌كه‌ به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌سته‌ و له‌ ئێستادا فێرخوازنی زمانی چینی ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ له‌ ڕێگای زمانی كوردی فێری زمانی چینی ببن.

 له‌ ئێستادا ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ ته‌نیا بۆ سیسته‌می ئه‌ندرۆید به‌رده‌سته‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ لینكی دابه‌زاندنی فه‌رهه‌نگه‌كه‌یه‌:

https://www.mediafire.com/file/2l7oonn8ww3yi2l/HAnku%25E8%25AF%258D%25E5%2585%25B8.apk/file



PM:11:04:28/04/2023


ئه‌م بابه‌ته 4272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو