توركیا.. 41 په‌نابه‌ری نایاسایی رزگار كران


وێستگه‌ نیوزـ

لە نزیک کەناراوەکانی قەزای ئورڵا سەربە پارێزگای‌ ئیزمیری تورکیا، 41 کۆچبەری نایاسایی کە لەلایەن ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە ناچارکرابوون بێنە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا، رزگار کران.

فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد: دوای گەیشتنی زانیاری لەسەر بوونی کۆچبەری نایاسایی لەسەر بەلەمێکی لاستیکیدا لە نزیک کەناراوەکانی ئورڵا، تیمەکانی ئاسایشی کەناراوەکان ئاراستەی ئەو ناوچەیە کران.

"تیمەکان 41 کۆچبەرەکەیان سواری سەر بەلەمێک کرد کە لەلایەن ئاسایشی کەناراوەکانی یۆنانەوە ناچارکرابوون بێنە سنوورە ئاوییەکانی تورکیا و دواتر گەیاندیاننە سەر وشکانی و دوای راییکردنی کارەکانیان رادەستی فەرمانگەی کۆچی پارێزگاکە کران." فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا وای وتوه‌.


PM:11:00:31/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو