ئه‌و كه‌سه‌ی سه‌ری هونه‌رمه‌نده‌ میللیه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر تاشی، ده‌ستگیركرا


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند كه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشیكردوه‌ته‌سه‌ر گۆرانیبێژی میللی "دانی سویدی" و سەری تاشی، ده‌ستگیركراوه‌، هاوكات ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌ستگیركرا كه‌ ڤیدیۆكه‌ی تۆمار كردوه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی لەشاری ھەولێر ھێرشكرایه‌ سەر گۆرانیبێژی میللی "دانی سویدی" و وه‌ك له‌ ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوه‌، كه‌سه‌كه‌ داوا ده‌كات هێرش و سوكایه‌تییه‌كه‌ی تۆمار بكرێت و دواتر سه‌ری هونه‌رمه‌نده‌كه‌ ده‌تاشێت.

ڤیدیۆكه‌ له‌ شوێنێكدا تۆمار كراوه‌ كه‌ خه‌ڵكی دیكه‌شی لێیه‌ و كه‌س خۆی له‌ قه‌ره‌ی بابه‌ته‌كه‌ نادات و ناوبژیوانی ناكات و كه‌سه‌كه‌ش به‌ ئاره‌زووی خۆی سوكایه‌تی به‌ هونه‌رمه‌نده‌ میللییه‌كه‌ ده‌كات.

دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته‌ ڤیدۆییه‌كه‌ و كه‌وتنه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌كی زۆر، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی هه‌ولێر به‌ وێستگه‌ نیوز-ی راگه‌یاند كه‌ هێرشكه‌ره‌كه‌و ئه‌و كه‌سه‌شی كه‌ ڤیدیۆكه‌ی تۆمار كردوه‌، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه‌، کێشەکە شەخسی بووەو ئەو کەسەی هێرشەکەی کردووە دەستگیرکراوەو ڕوبەڕوی یاسا کراوەتەوە.

وتیشی:"هێرشکەرو قوربانییەکە هاوڕێی یەکتربوون، لەڕێگەی گۆرانییەوە هێرشی کردوه‌تەسەر عەشیرەتەکەی و ئەویش قبوڵی نەکردوەو قژی بڕیوەو لەڕێگەی مۆبایلەوە ڤیدیۆکەی تۆمارکردوە."


PM:05:48:31/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 23164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت