نرخی دۆلار بهرانبهر دیناری عێراقی بهردهوامه له نزمبوونهوه
وێستگهنیوزـ
نرخی دۆلار بەرانبەر بە دیناری عێراقی بهردهوامه له نزمبوونهوه بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، كە 100 دۆلار سەروو 155 هەزار دینار بوو، بەڵام ئەمڕۆ بە 151 هەزار و 500 دینارە، پێشبینی دەكرێ بەهای دۆلار لەسەرەتای ههفتهی داهاتوو زیاتر نزمبوونهوه بهخۆیهوه ببینێت.
ئەمڕۆ هەینی 31ی ئازاری 2023، نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، بهردهوامه له نزمبوونهوه، بە جۆرێك 100 دۆلار لە بەغدا بە 151 هەزار 500 دینارە.
لە هەرێمی كوردستانیش نرخەكان جیاوازیان هەیە، بەڵام ئێستا 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێ، لەكاتێكدا بۆرسەكان داخراون.
لەبارێزگای ئەنباریش نرخە بەرانبەرە 151 هەزار و 750 دینارە.
پێشبینی دەكرێ بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بەرز ببێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی بانكی ناوەندی چەند رێكارێكی تری بۆ بەرزكردنەوەی بەهای دراوی نیشتمانی وڵاتەكەی راگەیاندووە، بەڵام ئەو جیاوازییەی لەنێوان نرخی فەرمی دۆلار لە بانكی ناوەندی و بازاڕەكان زۆرە و نەتوانراوە كەمبكرێتەوە.
لەچوارچێوەیەدا، جێگری پارێزگاری بانكی ناوەندی، رۆژی پێنجشهممه 30ی ئازاری 2023، بە میدیاكانی ناوخۆی وڵاتەكەی راگەیاند بوو، بانكی ناوەندی سانسۆری لەسەر نەماوە هەر بڕە دۆلارێك داواكاری لەسەر بێ ئەوا بانك دەیخاتە بازاڕەوە، بەڵام بزانرێت ئەو پارەیە بۆ كوێ دەچێ و لە چی خەرج دەكرێت.
بانكی ناوەندی عێراق، بڕیارێكی تری داوە داواكاری ناردووە بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو و نووسینگەكان، جەختی لە فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان كردووەتەوە، بەڵام بەو مەرجەی لێكۆڵینەوە بكرێت لە ناسنامەی ئەو كەسەی دۆلار دەكڕێ و ئەو بەڵگانەی پێویستە پێشكەشیان بكات تا لەلایەن كەسی ترەوە دۆلارەكە بەكارنەهێنرێ.
هەروەها ئاماژەی بەوە كردووە، هەر كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراو پابەندی ئەو ڕێكارە نەبێت پێدانی دۆلار پێی ڕادەگیرێت و ڕەوانەی لیژنەی سزا دەكرێت بۆ پێبژاردن سەرپێچیكاران.
AM:10:51:31/03/2023
ئهم بابهته 32968
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت