بانكی ناوه‌ندی عێراق: به‌های دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت
وێستگه نیوز-
بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند كه له‌نێوان نرخی فه‌رمی و بازاڕه‌كاندا جیاوازی له به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار نامێنێت و به‌های دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌مار حه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند كه "بانكی ناوه‌ندی ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار، به‌تایبه‌تی له ڕێگه‌ی ئه‌و سێ پاكێجه‌ی كه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا گرتیه‌به‌ر و هۆكاربوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له بازاڕه‌كاندا".
عه‌مار حه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف وتی: "بانكی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ژوره بازرگانییه‌كانی عێراق و ژماره‌یه‌ك بازرگان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان و دانانی میكانیزم بۆ چاره‌سه‌ركردنیان".
پێشبینیشی كرد كه "پاكێجی نوێ ده‌ربكرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی بازرگانه‌كان ده‌بنه‌وه بۆ ئاسانكاری ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به دراوی بیانی".
عه‌مار حه‌مه‌د خه‌ڵه‌ف هۆكاری دابه‌زینی قۆناغ به‌قۆناغی به‌های دۆلاری به‌رامبه‌ر به‌دینار له دوو ڕۆژی ڕابردوودا بۆ زیادبونی قه‌باره‌ی فرۆشی بانكی ناوه‌ندی گه‌ڕانده‌وه و روونیشیكرده‌وه كه "بانكی ناوه‌ندی له سنورداركردنی فرۆشتنی دۆلار رزگاری بووه و ده‌توانێت هه‌ر بڕه دۆلارێكی بوێت بیخاته‌بازاڕه‌وه ئه‌گه‌ر خواستی راسته‌قینه له‌سه‌ر دۆلار هه‌بێت".
سه‌باره‌ت به‌جیاوازی به‌های دۆلار به‌نرخی فه‌رمی كه بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك 132 هه‌زار دیناره، به‌ڵام له‌بازاڕه‌كان به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره به زیاتر له 152 هه‌زار دینار، جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق ئاشكرایكرد كه "جیاوازی به‌های دۆلار به‌نرخی فه‌رمی له‌گه‌ڵ بازاڕه‌كان قۆناغ به‌قۆناغ نامێنێت".
راشیگه‌یاند كه "عێراق پێویستی به دامه‌زراندنی بانكی نوێ نییه له‌ئێستادا یان له داهاتوودا، به‌ڵكو پێویستی به چالاككردنی بانكه‌كان هه‌یه، له‌كاتێكدا 70 بانكی حكومی و ئه‌هلی هه‌ن، بانكی ناوه‌ندی جددییه له‌وه سه‌رجه‌م بانكه كارا و چالاكه‌كانیش له‌بانكه ناكاراكان جیابكرێنه‌وه".
PM:11:50:30/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 20720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت