نرخی دۆلار زیاتر دابه‌زی
وێستگه‌نیوزـ
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌كاتی داخستنی بازاڕدا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار زیاتر نزمبووه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30ی ئاداری 2023، له كاتی داخستنی بازاڕی دراودا له سلێمانی نرخی 100 دۆلار به‌رامبه‌ر 152 هه‌زار و 400 دینار و له هه‌ولێر به 152 هه‌زار و 350 دینار فرۆشرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌یانی ئه‌مڕۆ له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر 100 دۆلارێك به 153 هه‌زار و 600 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
PM:06:54:30/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 52456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت