نوێترین زانیاری له باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی سێی فه‌رمانبه‌ران
وێستگه‌نیوزـ
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و پێش راگه‌یاندنی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، مووچه‌ی مانگی ئازاری لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هه‌رێم رایگەیاند،: مووچەی مانگی ئازاری لیواکان نێردراوە بۆ بانکەکان و سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی دەکرێت و دوای لیواکان دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران دەکرێت.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، "لیستی مووچەی مانگی ئازاری لیواکان نێردراوە بۆ بانکەکان و لە 2 یان 3ی مانگی نیسان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ ئێن ئاڕ تی وتیشی، دواتر لیستی مووچەی فەرمانبەران رادەگەیەندرێت. ئەوەش لە کاتێکدایە، مووچەی لیواکان لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دابیندەکرێت.
رۆژی 13 کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی 400 ملیار وەک تەواوکاری پشکی هەرێم بۆ ساڵی 2022، بەڵام دواتر دادگای باڵای فیدراڵی ناردنی ئەو بڕە پارەیەی بە نایاسایی لە قەڵەمدا.
رۆژی 13ی ئەم مانگەش، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنی حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی ئەمڕۆ بڕی چوار سەد ملیار دینار گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم.
PM:12:53:30/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 16440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت