كچه‌ كورده‌كه‌ فڕۆكه‌وانه‌كه‌


وێستگه‌ نیوزـ

رێژین محه‌مه‌د، كچه‌ كوردێكی خه‌ڵكی شاری دهۆكه‌ و له‌دوای ساڵی 2003 و پرۆسه‌ی ئازادی، دووه‌م كاپتنی فڕۆكه‌یه‌ له‌ناو هێڵی ئاسمانیی عێراق.

له‌ ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سێ فڕۆكه‌ی نوێی له‌ جۆری بۆینگ B737-8 MAX راده‌ستكراوئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ رێژین محه‌مه‌د، وه‌ك كچه‌ كوردێكی ناو هێڵی ئاسمانیی عێراق سه‌ركردایه‌تی لێخوڕینی یه‌كێك له‌ فڕۆكه‌كه‌كانی كرد.

كوالیتی ئه‌م جۆره‌ فرۆكه‌ نوێیه‌، له‌ ئاستێكی خۆشگوزه‌رانیی به‌رزدایه‌ و به‌درێژایی گه‌شته‌كه‌ی هێڵی ئینته‌رنێتی بۆ سه‌رنشینه‌كانی دابینكردوه‌، فڕۆكه‌كه‌ له‌ جۆرێكی ئاست به‌رزی ئیكۆنۆمییه‌ له‌رووی به‌كارهێنانی وزه‌ و سوته‌مه‌نییه‌ و له‌ فڕۆكه‌كانی هه‌مان جۆری خۆی به‌ دوو كاتژمێر خێراتره‌.


PM:11:35:26/03/2023












ئه‌م بابه‌ته 4160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت