مێژووی تۆپی بەربانگ
وێستگه نیوزـ
ئەو وێنەیە شاری سلێمانییە و مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی ١٩٢٤، له وێنه‌كه‌دا سەربازێکی بەریتانی لەربەدەم مزگەوتی گەورە لەتەنیشت تۆپێكی به‌ربانگ ڕاوەستاوە و وێنەیەکی چرکاندوە.
مێژووی تۆپی بەربانگ لە جیهانی ئیسلامی‌دا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی میسر بۆ ساڵی ١٤٤٤ لەسەردەمی خەلیفەی مەمالیكەكان، له‌و سه‌رده‌مه‌دا زاهیر شای خۆشقەدەم كە لە ساڵی ١٤٠٢ لەدایك بوە و تاساڵی ١٤٦٥ خەلیفەی دەوڵەتی مەمالیك بووە لە میسر، بۆ یەكەمجار تۆپی بەربانگ بەكار هێنراوە.
مەمالیکەکان كێن؟
مەمالیکەکان زنجیرەیەک فەرمانڕەوای سەربازی بوون كه فه‌رمانڕه‌وایی میسر و شام و عێراق و ھەندێک بەشی نیمچەدوورگەی عەرەبیان ده‌كرد بۆ ماوه‌ی زیاتر لە دوو سەدە و نیو (١٢٥٠ تا ١٥١٧ز)، نەژادی مه‌مالیكه‌كان دەگەڕێتەوە بۆ ئاسیای ناوەڕاست.
لەسەردەمی مه‌مالیكه‌كاندا بازرگانێكی ئەڵمانی لە دوانزە ڕۆژی ڕەمەزاندا (تۆپ)ی بە دیاری بۆ مەلیك زاهیر شا خۆشقەدەم هێنابوو، لەکاتی تاقیکردنەوەدا پێش بانگی ئێوارە، سێ تۆپی تەقاند و خەڵكیش پێیان وابوو تۆپەكان ئاماژەیەكە بۆ ڕۆژوو شكاندن، ئیتر لەو کاتەوە تۆپ تەقاندن لە پێش بانگ و ڕۆژوو شكاندن بوو بە نەریتێك لە زۆرینەی وڵاتانی ئیسلامی‌دا.
ئەو تۆپە لە مێژوودا بە تۆپی بەربانگی زاهیر شا خۆشقەدەم ناوزەند کراوە، تۆپه‌كه خۆی لەقەڵای سەلاحەدینی ئەیوبی نمایشکراوە و سەردەمی مەلیک فاروقیش جارێکی دیكه بەکارهێنراوەته‌وه.
داناز عەبدولڕەحمان ئه‌م بابه‌ته‌ی بۆ لاپه‌ڕه‌ی وێنه كۆنه‌كانی سلێمانی ئاماده كردووه.
PM:10:58:24/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2092
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت