وه‌زاره‌تی به‌رگری بڕیاری‌ دا... هه‌ر ئه‌فسه‌رێك كێشی زۆر بێت و ورگن بێت پله‌كه‌ی به‌رزناكرێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز-
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بڕیاری‌ دا هه‌ر ئه‌فسه‌رێك بیه‌وێت پله‌كه‌ی به‌رزبكرێته‌وه‌ پێویسته‌ كێشی دابه‌زێنێت و توانای جه‌سته‌یی زۆر باش بێت.

نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ وه‌زیری به‌رگری، بونی توانای جه‌سته‌یی به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش و دابه‌زاندنی كێشی كردوه‌ته‌ دوو مه‌رجی سه‌ره‌كی بۆ پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ران.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ڵێت: "جیاكاری بۆ هیچ كه‌سێك ناكرێت جگه‌ له‌و حاڵه‌تانه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ نه‌خۆشییه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێویسته‌ ڕاپۆرتی پزیشكی هه‌بێت".

ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ "ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زیری به‌رگری‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی توانای ئه‌فسه‌رانی سوپای عێراقه‌".

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ئێستادا زۆرینه‌ی‌ ئه‌فسه‌رانی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كێشیان زۆره‌ و قه‌ڵه‌ون و سیمای‌ سه‌ربازییان نییه‌.





PM:07:31:22/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1524 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت