سودانی: جەختمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا کردەوە
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
وێستگهنیوزـ
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ توركیا جه‌ختیان له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان كرده‌وه به‌تایبه‌تی له‌بواری ئابووری.
محه‌مه‌د شیاع سودانی له میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا کە دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ئەنجامی دا، بۆ میدیاکان دوا
محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی زیادكردنی بڕی ئه‌و ئاوه‌ی كه له توركیاوه بۆ عێراق ده‌چێت بۆ ماوه‌ی مانگێك به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو له وڵاته‌كه‌ی، رووی قسەکانی کردە سه‌رۆك كۆماری توركیا و وتی: "به ناوی گه‌ل و حكومه‌تی عێراقه‌وه سوپاسگوزارین به‌هۆی راسپارده‌كانتان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو".
سوودانی له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا باسی له‌وه كرد كه چه‌ند كۆمپانیایه‌كی چالاك له عێراق کار ده‌كه‌ن و رایگه‌یاند: ئه‌و به‌شداری له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له به‌سڕه كردووه به شێوه‌یه‌ک كه ئه‌و شوێنه ته‌نها نه‌خۆشخانه‌یه‌ک نه‌بووه به‌ڵكو زیاتر وەک شارێکی پزیشکیی بووه.
سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگه‌یاند: كۆمپانیایه‌كی توركی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ی له به‌سڕه دروستكردووه و به هه‌مان شێوه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ش دروستده‌كرێت و به رووی هاووڵاتییاندا ده‌كرێته‌وه.
سودانی لەبارەی پێکەوە کارکردن لەگەڵ تورکیا وتی: "ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م برایانمان (تورك)، و پیاوانی كار و وه‌به‌رهێنه‌ران پرۆژه‌ی جیددی جێبه‌جێ بكه‌ین. به‌یانی لێره‌دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك زۆر له پیاوانی كار و وه‌به‌رهێنه‌ران كۆده‌بمه‌وه و زۆر به روونی باس له‌و پرسانه‌ش ده‌كه‌م".
محه‌مه‌د شیاع سودانی، له‌باره‌ی زیادكردنی بڕی ئه‌و ئاوه‌ی كه له توركیاوه بۆ عێراق ده‌چێت بۆ ماوه‌ی مانگێك به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو له وڵاته‌كه‌ی، رووی قسەکانی کردە بۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا و وتی "به ناوی گه‌ل و حكوومه‌تی عێراقه‌وه سوپاسگوزارین به‌هۆی راسپارده‌كانتان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ئاو".
سوودانی ئاشكراشی كرد كه كێشه‌یه‌كی جیددی ئاو له ناوچه‌كه‌دا بوونی هه‌یه و راشیگه‌یاند: كێشه له رۆیشتنی ئاو بۆ ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و باوه‌ڕی به‌وه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌ی ناوه‌ندی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی تورک به شێوه‌یه‌كی ته‌كنیكی و زانستی تاوتوێی ئه‌و پرسه ده‌كرێت و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه ده‌كرێت.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەبارەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا وتی: "جەختمان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیا بەتایبەتی لە بواری ئابووریدا، کردەوە".
PM:09:56:21/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 792
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت