ژنێك به سكێك پێنج منداڵی بوو
وێستگهنیوزـ
لە نەخۆشخانەیەكی بەغدای پایتەختی عێراق، ژنێك پێنج منداڵی بەسكێك بوو، لەئێستاشدا تەندروستی منداڵەكان و دایكەكە جێگیرە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئازاری 2023 رایگەیاند، د. سەلام بەدر سوڵتان، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فاتیمە زەهرا بۆ ئافرەتان و منداڵانی سەر بە بەشی تەندروستی رەسافەی بەغدا رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ژنێك بەیەك سك پێنج منداڵی بووە كە سێ منداڵیان كچ و دوانیشیان كوڕن، تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە و لەئاستێكی باشدایە.
د. شەیما محەمەد ئەلامی، سەرۆكی تیمی پزیشكی و پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ژنان و منداڵبوون رایگەیاندووە، ژنەكە تەمەنی 20 ساڵانە و ماوەی دووگیانیەكەی نۆ مانگ بووە.
ئاماژەی بە ئەوەش كردووە، ئەو ژنە كاتێك گەیەندراوەتە نەخۆشخانە بەدەست ئازاری توندی منداڵبوونەوە ناڵاندوویەتی، دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی و تاقیگەیی پێویست و سۆنار، گواستراوەتەوە بۆ ژووری نەشتەرگەری، نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدرا و پێنج منداڵی بەسكێك بو، كە سیانیان لە رەگەزی مێ و دوانیشیان لە رەگەزی نێرن، كێشیان لە نێوان 800 بۆ هەزار و 300 گرامیدایە.
PM:04:50:21/03/2023
ئهم بابهته 9612
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت