له‌ هه‌ولێر ته‌قه‌ كرا و كه‌سێك كوژرا


وێستگه‌ نیوزـ

ئه‌مشه‌و رووداوێکی تەقەکردن لە شاری هەولێر روویدا و به‌هۆیه‌وه‌ كه‌سێك كوژرا، هه‌رزوو هێزەکانی ئاسایشی هەولێر بکوژەکه‌یان ده‌ستگیر كرد.

كه‌ناڵی كوردستان24 له‌زاری سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هاوڵاتییەک بەناوی (د. ب. ن) لەدایکبووی ساڵی 1999 ئۆتۆمبێلی لە جۆری جی کڵاسی پێبووە، تەقەی لە ئۆتۆمبێلێکی تەکسی کردووە سێ هاوڵاتی تێدابووە. 

"لە ئەنجامدا شوفێری تەکسییەکە بەناوی (عەبدوڵا کوردۆ خدر) بە سەختی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کرا و دواتر گیانی لەدەستدا." سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كه‌ وای وتوه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ بەهۆی کێشەی شکانەوەی ئۆتۆمبێل روویداوه‌و دوای رووداوەکەش هێزەکانی ئاسایشی هەولێر بەزووترین کات بکوژەکەیان دەستگیرکردوە.


PM:10:49:20/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 7584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو