ده‌ست به دابه‌شكردنی خۆراكی تایبه‌ت به ره‌مه‌زان ده‌كرێت
وێستگه‌نیوزـ
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌ست به دابه‌شكردنی خۆراكی تایبه‌ت به مانگی ره‌مه‌زان ده‌كرێت كه چوار ماده‌ی زیاده‌ی تیایه له‌وانه ئاردی سفرو هێلكه‌و نیشاسته‌و شه‌عریه.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، به میدیای فه‌رمی پارتی راگه‌یاند: "دەست دەکرێ بە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی سێ، بایەعی دەکەوێتە مانگی رەمەزان، بریتییە لە برنج و زەیت و شەکر و دۆشاوی تەماتە و فاسولیا و لەتکەنۆک و نیسک".
شێخ کامیل وتی: ''لەگەڵ دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی مانگی سێ، چوار ماددەی خۆراکیی تری بۆ زیاد کراوە بە بۆنەی مانگی رەمەزان کە بریتین لە پێنچ کیلۆ ئاردی سفر و یەک کیلۆ شەعرییە و یەک کیلۆ ئاردی نیشاستە و یەک تەبەقە هێلکە".
دەشڵێت: "هەوڵەکان لەوەدایە کوالیتێی ماددەکانی خۆراک باشتر بکرێت، بەتایبەت برنج، لەمساڵدا بەشێکی ئارد لە سەداسەد دابەش کراوە، ئاردی مانگی دووش تا ئێستا 50% دابەش کراوە و دابەشکردنی ئارد بەردەوامە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "زیادیی ماددەی خۆراک بۆ ئەو هاووڵاتییانەی لە تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتین لە پارێزگاکانی عێراق جێبەجێ کراوە، داوامان کردووە کوردستانیش بگرێتەوە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق داوای لیستیان لێ کردین، ئێستا لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خەریکی دروستکردنی ئەو لیستەین، کە لیترێ زەیت و کیلۆیەک شەکر و چەند ماددەیەکی تری خۆراک لە چوارچێوەی سەبەتەی خۆراکی بایەعیدا پێیان دەدرێت''.
PM:04:18:20/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1128
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت