لیژنەی فەتوا لەبارەی حەڵاڵ و حەرامی یادی نەورۆز بڕیاریدا


وێستگه‌نیوزـ

لیژنەی باڵای فەتوا هەرێمی كوردستان لە فەتوایەکدا رایگەیاند، نەورۆز جەژنێكی نەتەوەیی گەلی كوردستانە، نیشانەی سەركەوتن و كۆتاهاتنە بە ستەم و زۆرداری لە مێژووی نەتەوەكەماندا.

لە فەتواكەدا روون كراوەتەوە، "بۆیە ئێمە لە روانگەی فەرموودەكانی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)، وەك بۆچوونی زانایان بە دروست و رەوای دەزانین‌ و شتێك نییە دژایەتی هەبێت لەگەڵ ئاین و بیروباوەڕی مسوڵمانان"

لیژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێم هۆكاره‌كانی دروستی جه‌ژنی نه‌ورۆزی به‌ چه‌ند خاڵێك روونكردووه‌ته‌وه‌:

هەموو گەل و نەتەوەیەك لە سەرانسەری جیهانی ئیسلامیدا رۆژێكیان تەرخان كردووە بۆ خۆشی و ناویان لێ ناوە جەژنی نیشتمانی، پێغەمبەر (دروودی خوای لەسەر بێت) فەرموویەتی هەموو گەل و نەتەوەیەك جەژنێكی هەیە، ئەمەش جەژنی ئێمەیە كە مەبەست لێی جەژنی قوربان بوو.

هیچ دەقێك لە قورئان و فەرموودەدا نییە كە رێ نەدات بە بۆنەكان بوترێت جەژن، وەك جەژنی دایك و جەژنی ئافرەتان، جەژنی نەتەوەیی و نیشتمانی.

بۆیە هەرگیز نەتەوەی كورد باوەڕی وا نییە كە خوای گەورە رۆژی نەورۆزی بە جەژن بۆ ئێمە دانابێت، بەڵكو خۆمان وەك نەتەوەیەك رۆژی نەرۆزمان وەك جەژنێكی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ خۆمان داناوە.

شتێكی ئاساییە ئێمە وەك مسوڵمان لە پاڵ جەژنی ئاینی، جەژنێكی تری نیشتمانیمان هەبێت ئیتر بە هەر ناوێكەوە بێت، پێچەوانەی هیچ دەقێك نییە.


PM:02:57:20/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 33916 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو