نرخی‌ نه‌وت زیاتر دابه‌زی‌ و زێڕیش گۆڕانكاری‌ به‌سه‌ردا هات


وێستگه‌نیوزـ
نرخی نه‌وت و زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا جۆرێك گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا هات و نزمبوونه‌وه‌


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 20ی ئازاری 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا به‌ 72 دۆلار و 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌كرا.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌ 66 دۆلار و 18 سه‌نت فرۆشرا.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهان یه‌ك ئۆنسه‌ زێڕ به‌  هه‌زار و 975 دۆلار مامه‌ڵه‌ی‌ پێوه‌ ده‌كرێت.


AM:08:30:20/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 10504 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت