پادشای سعودیه بانگهێشتی سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌كات
وێستگه نیوزـ
یاریده‌ده‌ری سیاسیی سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاشكرایكرد كه له پادشای سعودیه‌وه بانگهێشتێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی كراوه تا سه‌ردانی ریاز بكات.
محه‌مه‌د جه‌مشیدی، یاریده‌ده‌ری سیاسیی سه‌رۆك كۆماری ئێران ئاشكرایكرد كه ئیراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌لایه‌ن شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، پادشای سعودیه‌وه، بانگهێشتێكی پێگه‌یشتوه تا سه‌ردانی ریاز بكات.
وتیشی بانگهێشته‌كه‌ی پادشای سعودیه بۆ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له‌پێناو پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه هه‌رێمایه‌تی و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته.
به‌وته‌ی جه‌میشیدی، ئیبراهیم ره‌ئیسی، پێشوازیی له‌و بانگهێشته‌ی پادشای سعویه كرده‌و ئاماده‌یی بۆ پته‌وكردنی هاوكاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌ربڕیوه.
بانگهێشته‌كه له‌كاتێكدایه كه له‌م مانگه‌دا ئێران و سعودیه به چاودێریی چین و به ناوبژیوانیی پێشتری عێراق دوای 7 ساڵ له بچڕانی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان، رێككه‌وتنه‌وه‌و بڕیاریاندا له ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوودا باڵیۆزخانه‌كانیان له تاران و ریاز بكه‌نه‌وه.
PM:07:59:19/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 472
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت