ده‌نگی ئه‌مریكا: حزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه چه‌ك بكرێن و كۆمه‌ڵكوژ بكرێن
وێستگه نیوز-
به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه حزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه چه‌ك بكرێن و ئێران كۆمه‌ڵكوژیان بكات.
به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌راپۆرتێكیدا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌وته‌ی به‌رپرسانی حزبه كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، كۆماری ئیسلامی فشاره‌كانی بۆ سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ چه‌ككردنیان، جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه كه "وێڕای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئاماده نین چه‌ك دابنێن" و دواتر"كوشت و بڕ"بكرێن.
خه‌لیل نادری وته‌بێژی پارتی ئازادی كوردستان له‌وباره‌وه به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "ئێران به‌رده‌وام فشار له هه‌رێم و عێراق ده‌كات، تا هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات چه‌ك بكرێن و وه‌كو په‌نابه‌ر له كه‌مپێكدا كۆبكرێینه‌وه، تا كوشتوبڕ بكرێین".
وتیشی: "هه‌رێم به‌و داواكارییه‌ی ئێران ڕازی نه‌بووه، چونكه ئێمه له پێش ڕاپه‌رینه‌وه له هه‌رێمین، ئێمه هه‌رگیز ده‌ست له چه‌ك به‌رناده‌ین، به‌ڵام موراعاتی دۆخی هه‌رێممان كردووه و هیچ جوڵه‌یه‌كی سه‌ربازیمان له هه‌رێمه‌وه ئه‌نجام نه‌داوه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه، عه‌لی شه‌مخانی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران سه‌ردانی عێراقی كرد، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقدا، رێككه‌وتنی ئه‌منییان بۆ پاراستنی سنوره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجامدا.
عه‌تا سه‌قزی وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "یه‌كێك له ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی شه‌مخانی بۆ عێراق، چه‌ككردنی حزبه كوردییه‌كانی ئێران و كۆكردنه‌وه‌یانه له كه‌مپدا".
وتیشی: "ئێمه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێم ده‌پارێزین، به‌ڵام تا ئێستا به‌فه‌رمی باسی چه‌ككردنمان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه، گه‌ر داوامانلێكرا، هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رده‌بڕین".
پێشتر به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازی ئێران، داوایان له عێراق كردبوو ناوچه سنورییه‌كانی نێوان هه‌رێم و وڵاته‌كه‌یان كۆنترۆڵ بكات، به بیانووی دزه‌كردنی چه‌كداری سه‌ربه حزبه كوردییه‌كان له هه‌رێمه‌وه بۆ نێو وڵاته‌كه‌یان، به‌ڵام به‌رپرسانی پارته كوردییه‌كان به‌كارهێنانی خاكی هه‌رێم بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
حكومه‌تی عێراق بڕیاری دروستكردنی هێزێكی نوێی پاراستنی سنوری بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچه سنورییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێم داوه، به‌ڵام تا ئێستا هێزه‌كه به‌فه‌رمی پێكنه‌هێنراوه و له‌ناوچه سنورییه‌كان ده‌ست به‌كارنه‌بووه.
خه‌لیل نادری وته‌بێژی پارتی ئازادی كوردستان ڕوونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له نه‌ورۆز و فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر ئێران، ئێران ترسی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی هه‌یه، بۆیه فشاره‌كانی بۆ سه‌ر هێزه كوردییه‌كان ده‌ستپێكردووه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند كه "هه‌رێم داوای له هێزه كوردییه‌كانی رۆژهه‌ڵات كردووه، له ناوچه سنورییه‌كان نه‌مێنن و جوڵه‌ی سه‌ربازی ئه‌نجام نه‌ده‌ن".
سه‌رباری خواستی ئێران بۆ چه‌ككردنی حزبه كوردییه‌كانی ئێران، به‌ڵام هێشتا به‌فه‌رمی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه داوای چه‌ك دانان له حزبه كوردییه‌كان نه‌كراوه، به‌ڵام داوایانلێكراوه كه هێزه‌كانیان له ناوچه سنورییه‌كان دووربخه‌نه‌وه و به‌كاری نه‌هێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران.
له ساڵی ڕابردووش‌دا ئێران چه‌ندین جار هێرشی كرده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی پارته كوردییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی له ناو خاكی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌مه‌ش وای كردووه مه‌ترسییه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئێران زیاتر ببێت.
PM:06:18:19/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت