بانكی رافیده‌ین 25 ملیۆن دینار وه‌ك قه‌رز ده‌داته‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان


وێستگه‌نیوزـ

بانکی‌ رافیدەین بڕ و شێوازی‌ پێدانی‌ قەرزی‌ بە فەرمانبەران و کارمەندانی‌ ناوخۆ و خانەنشینان راگەیاند، قەرزەکە لە پێنج ملیۆن تا 25 ملیۆن دینارە.


نووسینگەی‌ راگەیاندنی‌ بانکی‌ رافیدەین لە راگەیەنراوێکدا ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئازاری 2023، بڵاوی‌ کردەوە؛ ئەو قەرزەی‌ کە دەدرێت بە فەرمانبەران و خانەنشینان و کارمەندانی‌ ناوخۆی‌ عێراق لە پێنج ملیۆن دینارەوە دەستپێدەکات تا 25 ملیۆن دینار.

ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ماوەی‌ دانەوەی‌ قەرزەکان لە پێنج ساڵ واتا 60 مانگ دەبێت.

روونیشکراوەتەوە کە پێشکەشکردنی‌ داواکاریی بۆ وەرگرتنی‌ ئەو قەرزە لە رێی ئەپڵیکەیشنی‌ تایبەتی‌ بانکی‌ رافیدەینەوە دەبێت.


PM:03:22:19/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 14168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت