فاروق مسته‌فا ره‌سووڵ لە ریزبەندی 100 سەرکردەی بواری چاودێری تەندروستیدایە

‌فاروق مسته‌فا ره‌سووڵ

وێستگه‌نیوزـ

فاروق مسته‌فا ره‌سووڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی شاری پزیشکی فاروق لەلایەن گۆڤاری 'Forbes' ــەوە وەکو یەکێک لە 100 کەسایەتی سەرکردەی بواری چاودێری تەندروستیی بۆ ساڵی 2023 لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەڵبژێردرا.

گۆڤاری 'Forbes' ناوی 100لە کاریگەرترین سەرکردەکانی بواری چاودێری تەندروستی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ساڵی2023 دیاریکرد و فاروق مستەفا سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی شاری پزیشکی فاروقیش یەکێکە لەو سەرکردانە.

هەڵبژاردنی ئەو کەسایەتییە لەسەر بنەمای بەشداری و دەستکەوتەکانییەتی کە ڕەنگدانەوەی ئەرێنییان هەبووە لە پێشکەوتنی بواری تەندروستییدا لە ڕێگەی شاری پزیشکیی فاروق'FMC'ـەوە.

لەوبارەیەشەوە فاروق مستەفا ئاماژەی بەوەدا: "وەرگرتنی ئەم ڕێزلێنانە لەلایەن 'Forbes'ــەوە شەرەفێکی گەورەیە بۆ من، زۆر سوپاسی هاوەڵ و هاوبەشەکانم و کارمەندان دەکەم بۆ پشتگیریی و لەخۆبوردوویی بەردەوامیان لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەکەمان".

وتیشی: "ئەم دانپێدانانە هەر شایەتییەک نییە لەسەر کاری جددییمان، بەڵکو هانی زیاترمان دەدات تا بەردەوامبین لە باشترکردن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستیی بە کوالیتییەکی بەرز بە نەخۆشەکانمان."

شاری پزیشکی فاروق نەخۆشخانەیەکە لە ئاستی نەخۆشخانە جیهانییەکاندایە و لەسەر ڕووبەری 70 هەزار مەتر چوارگۆشە بیناکراوە و 210 بێدی تێدایە و زیاتر لە 190 پزیشک لەو نەخۆشخانەیەدا کاردەکەن لەخۆدەگرێت کە دابەشبوون بەسەر 37 بەش و 11 ژووری نەشتەرگەرییدا.


PM:12:58:19/03/2023




ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت