زانیاری سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئێوارەی نه‌ورۆز
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ و دوو سبه‌ی بارانبارین ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ی ئادار ئاسمان هەور دەبێت بەدرێژای کاتەکان لەگەڵ تاوە باران لە هەندێ کاتدا و دروستبوونی هەورە تریشقە، لە ئێوارەدا باران بارین لەسەر بەشێک لە پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر زیاد دەبێت. لە شەو درەنگدا ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بە نزیکەی ( 2 تا 3 ) پلەی سیلیزی، خێرای با مامناوه‌ند ده‌بێت، 15 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سبه‌ینێ دووشه‌ممه 20- 3- 2023 ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمە بارانی کەم لە کاتەکانی بەیانی لە سە ر ناوچە شاخاوییەکان، لە دوای نیوەڕۆ هەندێ کات باران بارینی کورت خایەن دەبێت لە سەر ناوچەجیا جیاکان، لە کاتی دابارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بێته‌وه به به‌راورد به تۆماركراوی رۆژی پێشوو. خێرایی با 15 – 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
AM:10:38:19/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت