پوتین به سه‌ردانێك گه‌یشته ئۆكرانیا
ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا
وێستگه نیوز-
پاش زیاتر له ساڵێك له جه‌نگ، سه‌رۆكی روسیا به سه‌ردانێك گه‌یشته شاری ماریۆپۆلی ئۆكرانیا كه له ئێستادا له ژێر ده‌ستی سوپای وڵاته‌كه‌یدایه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كۆشكی كرملین بڵاویكرده‌وه كه ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا سه‌رانی شاری ماریۆپۆلی ئۆكرانیای له ناوچه‌ی دۆنباس كردووه.
كرملین به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه "سه‌رۆكی روسیا ژماره‌یه‌ك شوێنی شاره‌كه‌ی به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌كه‌یدا وتووێژی كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه پوتین به هێلیكۆپته‌رێك چووه‌ته ماریۆپۆل و دواتر به ئۆتۆمبێل به شاره‌كه‌دا گه‌ڕاوه و له گه‌ڕه‌كی نیفسكی له‌گه‌ڵ دانیشتوانی شاره‌كه قسه‌ی كردووه و خێزانێك بانگهێشتی كردووه بۆ ماڵه‌كه‌ی، ئه‌میش به‌ده‌م بانگهێشته‌كه‌وه چووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی تاسی روسی سه‌ردانه‌كه‌ی پوتین له چوارچێوه‌ی به‌ره‌وپێشبردنی كه‌رتی بازرگانییه له ماریۆپۆل.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا ڤالێری غیراسیمۆڤ فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازی روسیا له ئۆكرانیا پێشوازی له پوتین كردووه و له گه‌شته‌كه‌یدا له‌گه‌ڵیدا ده‌مێنێته‌وه.
شاری ماریۆپۆل یه‌كه‌م شار بوو كه سوپای روسیا له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی هێرشه‌كانییه‌وه هه‌وڵی گرتنی دا و به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و نزیك بوونی له ده‌ریای ره‌ش و بوونی به‌نده‌ری گرنگی بازرگانی له‌و شاره، یه‌كێكه له ئامانجه گرنگه‌كانی روسیا له‌جه‌نگه‌كه‌دا.
له 24ـی شوباتی 2022 به فه‌رمانی ڤلادیمیر پوتینی سه‌رۆكی روسیا سوپای ئه‌و وڵاته هێرشیكرده سه‌ر ئۆكرانیا و تاوه‌كو ئێستاش جه‌نگ به‌رده‌وامه و له ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكی جه‌نگیشدا ئه‌مه یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی روسیایه بۆ ئۆكرانیا.
AM:09:12:19/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1044
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت