به‌ڤیدیۆ..بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كه‌ناراوه‌كانی ئیكوادۆری هه‌ژاند
وێستگه نیوزـ
ناوه‌ندی چاودێریی ئه‌وروپای ناوه‌ڕاست بۆ بومه‌له‌رزه ئاشكرایكرد كه ئه‌مشه‌و بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز كه‌ناراوه‌كانی ئیكوادۆری هه‌ژاندوه.
ناوه‌نده‌كه ئاشكرایكردوه كه گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه به‌پێوه‌ری رێخته‌ر 6.9 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر و له قوڵایی 10 كیلۆمه‌تردا روویداوه.
له شاری گوایاكیل كه ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه‌كه بووه هاوڵاتیان زۆر ترساون و رایانكردوه‌ته ده‌ره‌وه بیناكان و هه‌ندێك ته‌لاریش زیانی پێگه‌یشتوه.
ئیكوادۆر له‌سه‌ر "ئه‌ڵقه‌ی ئاگرین"ی زه‌ریای هێمنه و به‌وه ناسراوه كه چالاكیی بومه‌له‌رزه و گڕكانی زۆر تێدا دوباره ده‌بێته‌وه، دوایین بومه‌له‌رزه‌ش له 16ی نیسانی 2016 له‌و وڵاته‌ی دا‌و بوه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی 650 كه‌س.
PM:10:12:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 14196
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت