خۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێخوڕی.. پوتن سه‌ردانێكی له‌ناكاوی بۆ دورگه‌ی كریمه كرد
وێستگه نیوزـ
له یادی 9 ساڵه‌ی لكاندنی دورگه‌ی كریمه‌ی سه‌ربه ئۆكرانیا به خاكی روسیاوه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا سه‌ردانێكی له‌ناكاوی بۆ دورگه‌كه كرد، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ هه‌ینی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرد و رایگه‌یاند كه ناوبراو به‌رپرسیاره له ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ له ئۆكرانیا.
به‌پێی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنیی روسیا1، پوتن به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌شتوه‌ته ناوچه‌ی سیڤاستۆپۆل، به‌نده‌ری سه‌ره‌كیی كه‌شتیگه‌لی روسیا له ناوچه‌كه كه سه‌ربه دورگه‌ی كریمه‌یه.
پوتن به یاوه‌ریی میخائیل رازۆجاییڤ، سه‌ردانی ناوه‌ندێكی هونه‌ریی كردوه‌و له‌و یاده‌شدا خۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی لێخوڕیوه.
دوێنێ هه‌ینی دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دادوه‌ر فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ڤلادیمیر پوتن سه‌رۆكی روسیا ده‌ركردووه به‌هۆی تێوه‌گلانی له كرده‌وه‌كانی رفاندنی منداڵان له ئۆكرانیا".
دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "پوتن تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ به‌هۆی ڕاماڵینی دانیشتوان و منداڵ له ناوچه داگیركراوه‌كانی ئۆكرانیاوه بۆ روسیا".
هاوكات دادگاگه به‌هه‌مان تۆمه‌ت، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ماریا ئالیكسییفنا لفوفا بیلوفا رێپێدراوی مافه‌كانی منداڵ له نوسینگه‌ی سه‌رۆكی روسیا ده‌ركردووه.
PM:09:26:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 1720
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت