سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ نوێنه‌ری وڵاتان: لەگەڵ سودانی رێککەوتین ناکۆکی و جیاوازییەکانمان بۆ دەرفەت بگۆڕین


وێستگه‌ نیوزـ

دوای بانگهێشتكردنی نوێنه‌ر و كونسوڵی وڵاتانی بیانی له‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سازكردنی نیوه‌ڕۆخوانێك بۆیان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمیش بۆ ئێواره‌خوانێك بانگهێشتی كردن و وتی: "ئیرادەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ عێراق هەیە."

ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە چیای کۆڕەک ئێوارەخوانێکی بۆ ژمارەیەک لە کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق رێکخست.

 له‌ وته‌یه‌كدا بۆ نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رَم رایگەیاند، "دوای چەندین کۆبونەوە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوتاکانمان لە حکومەتی فیدراڵی گەیشتوینەتە چەند رێککەوتنێکی سەرەتایی." 

"لە دوایین کۆبوونەوەمدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق رێککەوتین، کە ناکۆکی و جیاوازییەکانمان بۆ دەرفەت بگۆڕین." مەسرور بارزانی وای وتوه‌.

ئەمەش لە کاتێکدایە بەیانیی ئەمڕۆ باڵیۆزی 40 وڵات و نوێنەری 83 وڵاتی دیکە بۆ بەشداریکرن لە بۆنەکانی ئازار و نەورۆز گەیشتنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.


PM:08:07:18/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو