وڵاتێك له ئێستاوه یه‌كه‌م رۆژی ره‌مه‌زانی دیاریكرد
وێستگه نیوز-
ئهندمێكی لیژنه‌ی بینینی مانگی كۆماری ئیسلامی ئێران له ئێستاوه بڕیاری دا كه رۆژی پێنجشه‌مه رێكه‌وتی 23ی 3ی 2023ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی ئه‌م ساڵه له‌و وڵاته‌دا.
عه‌لی ره‌زا ئه‌ندامی لیژنه‌ی بینینی مانگ له نووسینگه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری باڵای ئێران رایگه‌یاند، ئێواره‌ی چوارشه‌ممه ده‌توانرێت مانگ به شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به‌چاو ببینرێت و رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 23ی 3ی 2023 ده‌بێته یه‌كه‌مین رۆژی مانگی ره‌مه‌زان.
پێشتریش به‌شێك له وڵاتانی ئیسلامی و عه‌ره‌بی پێشبینییان كردووه كه رۆژی پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان بێت.
هه‌فته‌ی رابردووش، محه‌مه‌د شه‌وكه‌ت عۆده به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی گه‌ردونناسی سعودیه رایگه‌یاند، رۆژی 22ی 3ی 2023 ته‌واوكه‌ری مانگی شه‌عبان ده‌بێت و رۆژی 23ی 3ی 2023 ده‌بێته یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان.
PM:06:19:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 5200
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت