تره‌مپ: دهستگیردهكرێم... داوای خۆپیشاندان ده‌كات
وێستگه نیوز-
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه پێشبینی ده‌كات رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستگیر بكرێت، داواشی له لایه‌نگرانی كرد ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و خۆپیشاندان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه هه‌ژماری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا له پۆستێكیدا له یه‌كێك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكرده‌وه كه "پێشبینی ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاڕاسته‌ی كراوه كه گوایه پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2016 پاره‌ی داوه به ئه‌ستێره‌یه‌كی پۆرن، ده‌ستگیر بكرێت".
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا داواشی له ئه‌مریكییه‌كان و لایه‌نگرانی كردووه وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك دژی ئه‌و كاره خۆپیشاندان بكه‌ن و ناڕه‌زایی ده‌رببڕن.
تره‌مپ نوسیویه‌تی، "كاندیدی سه‌ره‌كی كۆمارییه‌كان و سه‌رۆكی پێشوی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا سێشه‌ممه ده‌ستگیر ده‌كرێت، خۆپیشاندان بكه‌ن وڵاته‌كه‌مان وه‌ربگرنه‌وه".
پێشتریش راپۆرتێک بڵاوکراوەتەوە کە ئەندامانی دیموکراتەکان لە لیژنەی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ئامادەیان کردووە و تێیدا هاتووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەنێوان ساڵانی 2017 تاوەکو 2020، کاتێک سەردانی وڵاتانی جیھانی کردوە، 117 دیاری پێشکەش کراوە لەوانەش شی جین پینگ، سەرۆکی چین و محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکراوە، بەھای ئەو دیارییانەی پێشکەش بە دۆناڵد ترەمپ و ئەندامانی خێزانەکەی کراون، دەگاتە نزیکەی 250 ھەزار دۆلار و ئەوان ئەو دیارییانەیان ئاشکرانەکردووە کە بەگوێرەی یاسا دەبوایە حکومەتی ئەمریکا ئاگاداری ئەو دیارییانە بوایە.
لە راپۆرتەکەدا پرسیاری ئەوە کراوە، "بۆچی ترەمپ بەھیچ شێوەیەک باسی ئەو 17 دیارییەی نەکردەوە کە بەبەھای 48 ھەزار دۆلار لەلایەن سعوودیەوە پێشکەشی کراوە؟ دەشپرسێت ئایا پێشکەشکردنی ئەو دیاریانە کاریگەری ھەبووە لەسەر سیاسەتی ئەمریکا لەو کاتەدا بەرامبەر دۆسییەیەکی دیاریکراو.؟"
هاوکات، ترەمپ ئەو دیارییانەی بۆ حکومەت ئاشکرانەکردووە کە لە سعودیە، ژاپۆن، ھیندستان و چین وەریگرتوە، بەڵام راپۆرتەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا دەڵێت، "تا ئێستا ھیچ بەڵگەیەک نییە کە وەرگرتنی ئەو دیارییانە کاریگەری لەسەر سیاسیەتی ئەمریکا دروستکردبێت."
PM:05:23:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 576
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت