لێبووردنی نێودەوڵەتی بۆ عیراق: رێکاری پێویست بۆ زیاتر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بگرنەبەر


وێستگەنیوز_

رێکخراوێکی نێودەوڵەتی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ھاوشێوەی حکومەتەکانی رابردوو نەبێت و رێکاری پێویست بۆ زیاتر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ بگرێتەبەر.

لە نوێترین راپۆرتێدا تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ لە عێراق، رێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی چەند جارێک محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردووەتەوە لەسەر پاراستنی ئازادییە کەسییەکان و مافەکانی مرۆڤ، بەڵام وەزارەتی ناوخۆی حکومەتەکەی چاودێرییەکی زۆری خستووەتە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دادگاکانی عێراقیش شەش کەسیان لەسەر ئازادی رادەربڕین سزا داوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە حکومەتی ئێستای عێراق ھاوشێوەی حکومەتەکانی رابردوو نەبێت و رێکاری پێویست بۆ زیاتر پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی رادەبڕین بگرێتەبەر و ئەوانەی بەھۆی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ زیانیان پێدەگات قەرەبوویان بکاتەوە.


PM:03:01:18/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 868 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت