عەلاوی نیعمە بەنداوی: پێش جەژنی رەمەزان بودجەی گشتی عیراق پەسەند دەکرێت


وێستگەنیوز_

عەلاوی نیعمە بەنداوی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "بەگوێرەی رێککەوتنەکان بێت، بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023، پێش جەژنی رەمەزان لەلایەن پەرلەمانەوە بەسەند دەکرێت".
 
عەلاوی نیعمە بەنداوی کە هاوکات ئەندامی فراکسیۆنی حیکمەیە دەڵێت، دوای پەسەندکردنی بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقەوە، چاوەڕێین لەماوەی هەفتەی داهاتوودا بخرێتە بەرنامەی کارەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی بۆ بکرێت.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشبینی دەکەین پەسەندکردنی بودجە لەلایەن پەرلەمانەوە زۆر کات نەخایەنێت و پێدەچێت پێش جەژنی رەمەزان پەسەند بکرێت، چونکە یەکەمجارە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەردوولا سوورن لەسەر جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان و پابەندبوون پێیانەوە".
 
عەلاوی نیعمە وتیشی، هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کە پێکهێنەری حکومەتی عێراقە و هەموو لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەت تێیدا ئەندامن، سوورن لەسەر جێبەجێکردنی هەموو رێککەوتن و بەڵێنەکان. سەردانەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و سەردانی هەفتەی رابردووی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان، "هەنگاوی باشن"، چونکە حکومەت، حکومەتی خزمەتگوزارییە و دەبێت هەمووان شایستە داراییەکانی خۆیان لە بودجەکەدا وەربگرن.
 


PM:02:25:18/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 2660 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت