"زیادکردن و دابەشکردنی چوار ماددەی خۆراکی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە"


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئاشکرایکرد، هەر خێزانێک تەبەقێک هێلکە و هەر ئەندامی خێزانێکیش کیلۆیەک ئاردی گەنمە شامی، 500 گرام شەعرییە و یەک کیلۆ ئاردی سفر لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی ئاداردا وەردەگرێت. بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەو خۆراکەی زیادکراوە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە."
 
ئەمرۆ شەممە، 18ـی 1ـی 2023، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەشازیی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: "ئەو چوار مادە خۆراکییەی بڕیاریان لەسەر دراوە لە هەرێمی کوردستانیش دەدرێنە هاوڵاتیان".
 
هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، لە سبەی یەکشەممەوە لە هەرێمی کوردستان کارە کارگێڕییەکانی وەرگرتنی ماددەکان دەستپێدەکات. 

ئەوەشی خستەڕوو: "لەگەڵ بەشەخۆراکی مانگی ئاداردا لەسەرەتای مانگی رەمەزاندا مادە زیادکراوەکانیش دابەش دەکرێن".


AM:11:41:18/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 6904 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت