چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئازادكردنی چالاكوانێكی ژن له ئێران، ده‌ستگیركرایه‌وه
وێستگه نیوز-
سه‌پیده قولیان چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسی ئێرانی چه‌ند كاتژمێرێك دوای ئازادكردنی، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته‌وه دووباره ده‌ستگیركرایه‌وه.
چالاكوانانی ئێرانی رایانگه‌یاند كه دوای چه‌ند كاتژمێرێك له ئازادبوونی له زیندان و دروشمه‌كانی دژی ئایه‌توڵا خامنه‌یی ڕێبه‌ری ئێران، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران سه‌پیده قولیان، چالاكوان و ڕۆژنامه‌نووسی دیاری ئێرانیان ده‌ستگیركرده‌وه.
قولیانی ته‌مه‌ن 28 ساڵ، دوای ئه‌وه‌ی زیاتر له چوار ساڵ له زیندان بوو به‌هۆی راپۆرتێكی له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی مانگرتنه‌كانی ئێران له ساڵی 2018دا، ڕۆژی چوارشه‌ممه له زیندانی ئیڤینی تاران ئازادكرا.
به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی چالاكوانانی مافی مرۆڤ كه بنكهكهی له ئه‌مریكایه، دره‌نگانی ڕۆژی چوارشه‌ممه قولیان له كاتێكدا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه له تارانه‌وه به‌ره‌و ماڵه‌كه‌یان له ده‌زفول له پارێزگای خوزستان له باشووری رۆژئاوای ئێران ده‌گوازرایه‌وه، دووباره ده‌ستگیركرایه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی چالاكوانانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێت: "هیچ زانیارییه‌ك نییه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كوێ ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و به چی تۆمه‌تبار كراوه".
سه‌پیده قولیان راسته‌وخۆ دوای ئازادبوونی له زیندانی ئیڤین، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له هه‌ژماره‌كانی سۆشیال میدیادا بڵاویكرده‌وه، دروشمی دژی خامنه‌یی ده‌وته‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا سه‌پیده قولیان دوو جار هاوار ده‌كات و ده‌ڵێت: "خامه‌نه‌یی سته‌مكار، زوحاك ئهتكێشینه ژێری خاك!".
دواتریش له تویته‌ر نووسیویه‌تی: "ئه‌مجاره به هیوای ئازادی ئێران هاتمه ده‌ره‌وه! به هیوای ئازادكردنی ئازیزانم، سپێده كاشانی، نیلوفه‌ر به‌یانی، زه‌هرا زه‌هتابچی، به‌هاره هیدایه‌ت، گۆڵڕوخ ئیرایی، ناهید تاگوی و هه‌موو زیندانیانی سیاسی به‌تایبه‌ت ژنان".
هه‌روه‌ك له‌چكی نه‌كردبوو، ئه‌مه‌ش وه‌ك سه‌رپێچیكردن له یاسای جل و به‌رگی توندی كۆماری ئیسلامی بۆ ژنان و له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا داوای ئازادكردنی ئه‌و ژنانه‌ی دیكه‌ی كردووه كه له‌لایه‌ن چالاكوانانه‌وه وه‌ك زیندانی سیاسی سه‌یر ده‌كرێن.
ته‌له‌فزیۆنی ئێرانی نێوده‌وڵه‌تی ڕایگه‌یاندووه، سه‌ره‌تا دایكی به ئۆتۆمبێلی پۆلیسیش بردراوه به‌ڵام دواتر له كه‌ناری ڕێگاكه فڕێدراوه.
هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش كراوه، چه‌ند كه‌سێك كه فیلمی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سپیده قولیانیان گرتووه، ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هیچ هه‌واڵێك له چاره‌نووسیان نییه.
AM:08:51:18/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت