مه‌سرور بارزانی: ئومێده‌وارم وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی بگه‌ڕینه‌وه كۆبوونه‌وه‌كانی حكومه‌ت
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان
وێستگه نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئومێده‌واره تیمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له حكومه‌ت بگه‌ڕێنه‌وه نێو كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و چه‌قبه‌ستووییه‌ی ئێستا هه‌یه "تیرۆركردنی هاوكار جاف"ه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ئه‌لمۆنیتۆر كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 17ی ئازاری 023، بڵاوكراوه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه‌ش بایكۆتكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له لایه‌ن تیمی یه‌كێتییه‌وه قسه ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی ده‌ڵێت: "ئومێده‌وارم تیمی یه‌كێتی بگه‌ڕێنه‌وه نێو حكومه‌ت. ئه‌وان (وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی) له په‌رله‌مان و له‌به‌رده‌م گه‌لی كوردستان سوێندیان خواردووه. تۆ نا‌توانیت به هه‌ڵهاتن و شاننه‌دانه به‌ر به‌رپرسیارێتی پرسه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌یت".
چه‌ند مانگێكه تیمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی كردووه، و رایگه‌یاندووه كه هۆكاری بایكۆتكردنه‌كه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه كه له شێوازی به‌ڕێوه‌بردن نیگه‌رانن، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: "هۆكاری سه‌ره‌كیی چه‌قبه‌ستووییه‌كه بریتییه له تیرۆركردنی هاوكاری جاف" له هه‌ولێر".
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه "یه‌كێتی له‌و كه‌یسه‌دا هاوكار نه‌بووه" و سه‌رنجه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و تیرۆركردنه دوورده‌خاته‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه "ئه‌وان كێشه‌كانی دیكه گه‌وره ده‌كه‌ن، وه‌ك پرسی دارایی و هاوبه‌شیكردنی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه له كاتێكدایه ئه‌م كێشانه هه‌میشه هه‌بوون".
مه‌سرور بارزانی داواش له تیمی یه‌كێتی ده‌كات بگه‌ڕێته‌وه نێو كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و باسی له‌وه كرد كه "ئه‌وان پێویسته سه‌رنجیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی پرسه سیاسی و ئابوورییه‌كان بێت له رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و رێگه به دادگه و سیستمی سیاسیش بده‌ن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌یسی كوشتنه‌كه‌دا بكه‌ن، نه‌وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو پرسه‌كان پێكه‌وه تێكه‌ڵ بكه‌ن".
راشیگه‌یاند كه "له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی داوام له یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كردووه بگه‌ڕێته‌وه نێو حكومه‌ت. هه‌ربۆیه، ئومێده‌وارم بگه‌ڕێنه‌وه و له‌وێ هه‌رچی نیگه‌رانیان هه‌یه گفتوگۆی بكه‌ن. ئێمه ده‌توانین له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا هه‌ر پرسێك هه‌بێت چاره‌سه‌ری بكه‌ین. جگه له‌وه، هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه نییه".
PM:09:38:17/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 568
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت