دوو ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی شاره‌زوور ده‌ستگیركران
وێستگه نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له هاوڵاتییه‌ك و برینداركردنی له شاره‌زوور، دوو كه‌س ده‌ستگیركران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی له قه‌زای شاره‌زوور ده‌نگی ته‌قه بیسترا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌ن گه‌یشتوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و زانیاری به‌ده‌ستهات كه ته‌قه له كه‌سێك كراوه و برینداربووه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌فریاگوزارییه‌كان برینداره‌كه‌یان بۆ نه‌خۆشخانه گواسته‌وه و هێزه‌كانی پۆلیس شوێنی تۆمه‌تباران كه‌وتن، توانرا دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا بگیرێت كه هاوڵاتییه‌كه‌یان پێ برینداركردبوو".
راشیگه‌یاند كه "له ئێستادا تۆمه‌تباران كه یه‌كێكیان له‌دایكبووی ساڵی 2005 و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له‌دایكبووی ساڵی 2002ه به‌ناسنامه كوردن و دانیشتوی قه‌زای شاره‌زوورن به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 405/31 له یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه".
PM:04:33:17/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 2432
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت