پێشبینی کەشوهەوای رۆژانی نەورۆز بڵاوکرایه‌وه‌

‌کەشوهەوای رۆژانی نەورۆز راگەیەندرا

وێستگه‌نیوزـ

دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، بۆ ماوەی دوو رۆژی داهاتوو ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هەور دەبێت و ئەگەری بارانبارین هەیە. دەشڵێت، "لە رۆژی دووشەممە و سێشەممەش ئەگەری هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم بارانبارین بەردەوام بێت".

دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پێشبینی کەشوهەوای چوار رۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، لە رۆژی شەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هەور دەبێت و ئەگەری بارینی نمەباران هەیە و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رۆژی یەکشەممە بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان بەردەوام دەبێت و هەندێک کات هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژی رابردوو نزم دەبێتەوە.

راگەیەنراوەکەی کەشناسی عێراق باسی لەوەشکردووە، لە 20ی ئازاری 2023 رۆژی دووشەممە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە نزمبوونەوە.

هاوکات، لە رۆژی 21ی ئازار سێشەممە، لە بەشەکانی رۆژهەڵاتی ناوچەکانی هەرێم باران بارین بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت و لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک ناوچەی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەری بارینی نمەباران یان تاوە بارانی کورت خایەن هەیە.


PM:03:01:17/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 8340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو