فرۆشتنی بهنزینی 690 دیناری دهستیپێكردهوه
وێستگهنیوزـ
فرۆشتنی بەنزینی 690 دیناری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر لە چەند بەنزینخانەیەکی پارێزگای هەولێر دەستپێدەکات.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر لیسیتی ئەو بەنزیخانانەی بڵاوکردەوە کە بەنزینی 690 دیناری بە ئۆتۆمبێلی تایبەت و بارهەڵگر دەفرۆشن.
بەپێی لیستەکە بەنزینخانەکانی (رۆژهەڵات و گەردی و نەورۆز و رەوەند و محەمەد و دیڤاڵ) بە سەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بەنزینی 690 دیناری بە شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی تایبەت و بار هەڵگر دەفرۆشرن.
لە ماوەی رابردوودا، بەنزینی 690 دیناری تەنها دەدرا بە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی تەکسی و پاس و بەنزینی 800 دیناری بە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی دیکە دەفرۆشرا.
PM:02:03:17/03/2023
ئهم بابهته 2728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت