حکومەتی عێراق پڕۆژە یاسای بودجەی رەوانه‌ی پەرلەمان کرد


وێستگه‌نیوزـ

وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، بەشێوەیەکی فەرمی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق، بۆ ساڵانی 2023, 2024 , 2025, رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرا.

باسم ئەلعەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی 17ی ئازاری 2023، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: "وەک پێگیربوون بەجێبەجێکردنی حوکمەکانی دەستوور، و یاسایی بەڕێوەبردنی دارایی فیدراڵی، دوێنێ ئێوارەی رۆژی پێنچشەممە، بەشێوەیەکی فەرمی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی فیدراڵی کۆماری عێراق بۆ ساڵانی 2023, 2024 , 2025, رەوانەی په‌رله‌مان کرا".

ده‌شڵێت: "دووپاتدەکەینەوە کە پرۆژە یاسای بودجە، و ئەو بڕگە و ماددانەی کەلەخۆی گرتووە بۆ یەکەم جارە پشتی پێدەبەسترێت و گەرەنتیە بۆ  جێبەجێکردنی پرۆژە و پلان و بەرنامەی جێبەجێکراو  و گەشەپێدانەکان و دابینکردنی ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان".

پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2023، بڕه‌كه‌ی 200 ترلیۆن دیناره‌ و پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ بودجه‌دا زیاتر له‌ سه‌دا 12 دانراوه‌.


PM:12:50:17/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 1380 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت