به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی كۆی گشتی بارانبارینی له سلێمانی ئاشكرا كرد
وێستگهنیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له سلێمانی 21 ملیمه‌تر بارانباریوه و ئه‌مڕۆش ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه.
ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی 21 ملیمه‌تر بارانباریوه و كۆی گشتی گه‌یاندووه‌ته 517 ملیمه‌تر كه پارساڵ له‌م كاته‌دا 367 ملیمه‌تر باران باریبوو.
باسی له‌وه‌شكرد: بۆ ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌گه‌ری نمه‌باران هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌ناوچه شاخاوییه‌كان، به‌ڵام بۆ سبه‌ینێ شه‌ممه 18ی ئازاری 2023، تا راده‌یه‌ك كه‌شوهه‌وا سه‌قامگیر ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه: له رۆژانی داهاتوو جارێكی تر كه‌شوهه‌وا ناسهقهمگیر ده‌بێته‌وه و بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
PM:12:18:17/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 5908
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت