به‌ر له ره‌مه‌زان، سودانی ده‌چێته ئه‌مریكا
وێستگه نیوز-
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا و به‌ر له هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات.
میدیا عێراقییه‌كان له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویانكرده‌وه كه"له چه‌ند رۆژی داهاتوودا محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته واشنتۆن".
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت: "ئامانج له سه‌ردانه‌كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆنه".
وتیشی: "بانگهێشتكردنی دوای ئه‌وه دێت كه سودانی سه‌لماندوویه‌تی كه جدییه له چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا".
مانگێك له‌مه‌وبه‌ر شاندێكی دیكه‌ی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه سه‌ردانی ئه‌مریكایان كرد، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه و ئه‌نجامه‌كانی جۆرێك ناڕوونن.
PM:05:54:11/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت