كچێكی كوه‌یتی به یه‌ك كیلۆ ئاڵوتن شوی به كوڕێكی عێراقی كرد
وێستگه نیوزـ
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبوك و ته‌له‌گرام بڵاوبوه‌ته‌وه كه تیایدا بوك و زاوایه‌ك ده‌رده‌كه‌ون و پیاوێكی ئایینی له‌یه‌كتریان ماره ده‌كات، ده‌وترێت كه زاوا عێراقییه و بوكێش كوه‌یتی.
لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا ئەو پیاوە ئایینییەی كە كچ و كوڕەكە لە یەكدی ماردە دەكات، باس له‌وه ده‌كات دەكات كە مارەیی كچەكە وه‌ك پێشه‌كی یەك كیلۆگرام ئاڵتونە و پاشه‌كییه‌كشی یه‌ك ملیار یۆرۆ و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن وانییه به‌ڵكو یه‌ك ملیار دیناره.
بڵاوبوونەوەی گرته ڤیدیۆییه‌كه كاردانەوەی فراوانی له تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە عێراق بەدوای خۆیدا هێناوە و بەشێكیان ئەو مارەییە بە زیادەڕۆیی ده‌زانن.
وەك لە میدیادا ئاماژەی بۆ دەكرێت، كوڕەكە عێراقییە و كچەش كوەیتییە و پرۆسه‌ی مارەبڕینەكەش لە دەرەوەی عێراق ئەنجامدراوە.
PM:09:13:04/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 3600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت